سوپای ئەمەریکا لە دەریای سور گورزێکی گەورە لە حووسییەکانی دەدات
سوپای ئەمەریکا سێ بەلەم و دوو مووشەکی دژە کەشتی حووسییەکانی لەدەریای سوور لەناوبرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە پۆستێکی پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند، سێ بەلەم و دوو مووشەکی کروزی دژە کەشتی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان “درۆن”یان لە دەریایی سوور لەناو بردووە کە ئامادە کرابوون بۆ هەڵدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو جۆرە چەکێک “مەترسی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دروست دەکەن”.
گرووپی حوسییەکانی یەمەن، لە 19ـی تشرینی دووەمی رابردوو، لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین مادەی تەقینەوە بە کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا هەڵداوە.
هەروەها ئەو گرووپە هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ژێردەریاییەکان دەخەنە خزمەتەوە بۆ ئەوەی هێرشەکانیان لە دەریای سوور لەژێر ئاوەوە ئەنجام بدەن، ئەمەش نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتدا کە پێیدا تێدەپەڕن دا.