شاندی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد
شاندى سهرۆكايهتیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ياريدهرى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا کۆبووەوە و دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ كرا.
نيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممە (به كاتى واشنتۆنى پايته‌ختى ئه‌مه‌ريكا)، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى فه‌لاح مسته‌فا ياريدهرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سێلست واڵنده‌ر ياريدهرى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕيككهوتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكادا خرانه به‌رباس و بيروڕايان لهبارهيههوه ئاڵوگۆڕ كرد.
شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.