چیرۆكی ئەو منداڵە فەڵەستینیەی پاش گیانلەدەستدانی خەونەكەی هاتەدی

بۆمبارانكردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەو دەرفەتەی بە عەونی و عەونییەكان-ی فەڵەستین نەدا خەونەكانیان بۆ داهاتو بهێننەدی و سەركەوتنەكانیان بە چاوی خۆیان ببینن.

عەونی دوس، منداڵێكی فەڵەستینی بو، كە خاوەنی كەناڵێكی یوتیوب بو و دەیویست لە داهاتو ببێت بە یوتیوبەرێكی بەناوبانگ، لە روداوەكانی ئەم دواییە لە ئەنجامی بۆردومانكردنی ماڵەكەی لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، گیانیلەدەستدا.

عەونی لە كەناڵی یوتیوبەكەی، ساڵی رابردو ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا باس لەوە دەكات كە ئارەزو دەخوازێت ژمارەی شوێنكەوتوانی لە یوتیوب بگاتە 100 هەزار سەبسكرایب، دواتریش بۆ 10 ملیۆن سەبسكرایب.

لەم چەند رۆژەدا ڤیدیۆكەی عەونی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەونەكەیان بۆ بەدیهێنا و 400 هەزار كەس سەبسكرایبیان كرد، بەڵام ئەمە كاتێك بو كە عەونی گیانیلەدەستدابو و هاتنەدی خەونەكەی بە چاوی خۆی نەبینی.

ھەواڵی زیاتر