بە ڤیدیۆ؛ میلانا جارێکی دیکە ترەمپی ڕەتکردەوە

لەکاتی دابەزینان لە فڕۆکە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە لە لایەن میلانای خێزانییەوە ڕەتکرایەوە بۆ ئەوەی دەستی بگرێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت  لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەمریکا و دابەزینیان لە فڕۆکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت دەستی میلانای هاوژینی بگرێت و ئەویش ڕەتی دەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش چەندین جار لە کاتی هاتنە خوارەوەیان لە فڕۆکە، ئەو ڕووداوە لە نێوان میلانا و دۆناڵد ترەمپ ـی سەرۆکی ئەمریکا ڕوویداوە.

ھەواڵی زیاتر