بەرلەوەی کازمی بچێتە لای ترەمپ دەبێ پشکنینی کۆرۆنا بکات

بڕیارە رۆژی سێشەممە 18ی ئاب، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بە گوێرەی پرۆتۆکۆلی نێوان هەردوو وڵات،  سبەی دووشەممە مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیرانی بەرگری، وەزیری نەوت، كارەبا ، پلاندان،  كۆچبەران و ژمارەیەك ڕاوێژكار بەرەو واشنتن بەڕێدەکەون،  بڕیارە ڕۆژی ١٨ مانگ كاتژمێر 1:00 ی بەیانی بەكاتی بەغداد و ٦ ئێوارە بەکاتی واشنتن، بگەنە فڕۆكەخانە سەربازی ئەندروا لە نزیك واشنتن،  بە مەراسیمێكی سەربازی پیشوازی لە كازمی و شاندە یاوەرەکەی دەكرێت.

هەر لە میانەی سەردانەکەیدا كازمی و شاندە یاوەرەکەی بۆ هۆتێلی ویلارد لە واشنتن بەڕێدەكەون و  ڕۆژی ٨/١٩ دانوستاندنی ستراتیژی عێراق و ئەمەریكا لە بارەگای وەزارەتی دورەوەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن و مایک پۆمپیۆ بەڕێوە دەچێت،  كازمی لە شوێنی مانەوەی لەگەڵ سەرمایەدارە عێراقی و ئەمەریكییەکان و بەڕێوەبەری ژوورە بازرگانییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی عیراقی و ئەمەریكی كۆدەبێتەوە، كاتژمێر 6:00 بەیانی بەكاتی واشنتن لە هۆتێل ویلارد پشكنینی كرۆنا PCR بۆ كازمی دەكرێت و كاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ بەكاتی واشنتن و8:00 بەكاتی بەغداد ترەمپ و كازمی كۆدەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر