جەواد زەریفی سەردانی لوبنان دەکات
ئەمڕۆ هەینی2020/8/14 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و بڕیارە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، رۆژی هەینی 14ـی ئەم مانگە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە لوبنان و لەگەڵ شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، سەردانەکەی جەواد زەریف تایبەتە بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و پێشکەشکردنی هاوکارییەکان.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، یەکەمین بەرپرسی وڵاتی ئێران و یەکێکە لە بەرپرسە بیانییە کەمەکان کە سەردانی لوبنان دەکات.