چۆ كیجۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریای باشوور، پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمرۆ سێشەممە ٩/٥/٢٠٢٣ کونسوڵی کۆماری کۆریای باشور، پایامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە كردووە، ئەو كۆبوونەوەیە بە دڵنیاییەوە دەسپێشخەرییەكەی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرەرای ئەوەی پێشوازی لە کۆبونەوەکە کردەوە، دەشڵێت، لە دڵەوە ئاواتەخوازم ئەم گەرموگوڕییە باشە بەردەوام بێت و رێوشوێنی بەرهەمداری لە رێی گفتوگۆ دابنرێت.