کوردانی سوودان داوای بەهاناوەچوون دەکەن

زیاتر لە 200 خیزانی کوردی رۆژئاوا کە خەڵکی ناوچەکانی گرێ سپی، سەرێ کانی، عەفرین و کۆبانێن بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتەوە گیریان خواردووە.

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوودانەوە، ئەو کوردانەی نیشتەجێی ئەو وڵاتەن داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن بەهانایانەوە بچن.

لە راگەیەندراوەکەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە سوودان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارێزگاری هەولێر دەکەن “کە هەمیشە لەگەڵ کوردان وەستاونەتەوە لە حاڵەتە لەناکاوەکان و هاوکاری و پشتیوانیان پێشکەشکردوون” بەهانای ئەوانیش بچن و خۆیان و منداڵەکانیان لە نزیکترین دەرفەتدا لە سوودان رزگاربکەن.

ھەواڵی زیاتر