‏هەرێمی کوردستان مافی میوانداریکردنی جامێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا.

لەکۆی 8 هەرێم کە داوای میوانداریی پاڵەوانێتییەکەیان کردبوو هەرێمی کوردستان مافی میوانداریی جامی کۆنیفای بردەوە.

جامی کۆنیفا چوار ساڵ جارێک بۆ هەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەردرێت و هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستانیش وەکو یەکێک لەو هەرێمە بێ وڵاتانەی لە جیهاندا هەن بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات.
 
پێشووتر و لەساڵی 2012 کوردستان میوانداری یارییەکانی ئەو جامەی کردو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، کە یاریەکانی لەسەر یاریگەیی فڕەسۆ هەریری، یاریگەیی دهۆک و یاریگەی سلێمانی بەڕێوەچوون.

ھەواڵی زیاتر