چین: کۆرۆنامان لەسەر باڵی مریشکی بەرازیلی دۆزیوەتەوە

بەرپرسانی چینی رایانگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر باڵی جۆرێکی مریشکی هاوەردەکراو لە بەرازیلەوە دۆزیوەتەوە.

 میدیا چینییەکان ئاشکرایان کردووە کە لە شاری “شینزین”  لێکۆڵینەوە لەسەر مریشكی بەرازیلی کراوە و دەرکەوتووە لەسەر باڵی مریشک ڤایرۆسەکە هەیە. بۆیە داوایان لە خەڵکی ولاتەکەیان کردووە کە خۆیان لە خواردنی هاوردەکراو بەدووربگرن.

لێکۆڵینەوە چینییەکە نموونەی هەندێک مریشکی بەستووی بەرازیلی وەرگرتووە و پشکنینی بۆیان کردووە و ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ دەرچووە.

ھەواڵی زیاتر