میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە ئێران ڕێککەوتنێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی سیخۆی سو-35 لەگەڵ ڕووسیا کۆتایی پێهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکاریی بەرگریی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر دەبێتەوە.
هێزی ئاسمانی ئێرانی کە گەمارۆدراوە، خاوەنی کەشتی کۆنی فڕۆکەکانە و بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئاسماندا بمێننەوە، بۆ بەدەستهێنانی پارچەی یەدەگ کێشەی زۆری هەبووە.
تاران لە بەیاننامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە دوای شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی 1980-1988، دەستیکردووە بە نزیکبوونەوە لە “وڵاتەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی”.
لە بەیاننامەکەدا کە درەنگانی هەینی لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا بڵاوکرایەوە، هاتووە: “ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئامادەیە فرۆکە بە ئێران بفرۆشیت” دوای تەواوبوونی سنووردارکردنی ئێران بۆ کڕینی چەکی ئاسایی لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆی ٣٥ لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئێران قبوڵکراو بوون”.
تاران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مۆسکۆ لە کەرتە جۆربەجۆرەکان لەوان سەربازیدا دروستکردووە.
کیێڤ تارانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهد ١٣٦ی “کامیکاز”ی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە کە لە هێرشەکانی سەر شارەکان بەکارهێنراون لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە و کۆماری ئیسلامی ڕەتیدەکاتەوە.
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا دەربڕی و جۆن کیربی وتەبێژی پنتاگۆن لە مانگی کانوونی دووەمدا هۆشداری دابوو کە پێدەچێت ڕووسیا فڕۆکە جەنگییەکانی بە ئێران بفرۆشێت.
کیربی جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەوانانی ئێرانی فێری فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆی بوون لە ڕووسیا و ڕەنگە تاران لە ماوەی ساڵی داهاتوودا فڕۆکەکان وەربگرێت، ئەمەش “بە شێوەیەکی بەرچاو هێزی ئاسمانی ئێران بە بەراورد بە دراوسێ ناوچەییەکانی بەهێزتر دەکات”.
لە ئێستادا ئێران زیاتر فڕۆکەی جەنگی میگ و سیخۆی ڕوسی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت، هەروەها هەندێک فڕۆکەی چینی لە نێویاندا فڕۆکەی ئێف 7.
هەروەها هەندێک فرۆکەی ئێف 4 و ئێف 5ی ئەمریکی که مێژووەکەی بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 دەگەرێتەوە.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی بە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد، ئەمەش دوای ساڵێک لە کشانەوەی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ.
ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ کە بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش یان JCPOA ناسراوە، لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییە گومانلێکراوەکانی ئێران، وڵاتەکەی لە سزا نێودەوڵەتییەکان بەخشی.