لە دوو مانگدا داعش 145 کەسی کوشتووە

داعش لە ماوەی 70 ڕۆژدا 38 کردەوەی تیرۆریستیی لە دەشتاییەکانی سووریا کردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی 145 کەس.

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەردەوامن لە کردەوەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی دەشتاییەکانی سووریا و بەردەوامە لە گەیاندنی پەیامەکانی کە هێزی تەواوی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانەکان.

ئەمەش لە ڕێگەی هێرشی لەناکاو و بۆسە و بەئامانجگرتن و تەقینەوە، لەبەرامبەردا ڕژێمی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ڕژێم بەردەوامن لە هەڵمەتی ئەمنی لە قووڵایی دەشتاییەکان.

ڕوانگەکە ئاشکرای کردووە کە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا داعش 38 کردەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی دەشتاییەکانی سووریا ئەنجام داوە، کە بوونەتە هۆی کوژرانی 54 سەربازی ڕژێمی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ڕژێم و ئێران و کوژرانی 91 کەسی مەدەنی لەبەرامبەر کوژرانی 4 چەکداری داعش.”

ھەواڵی زیاتر