شرۆڤەکارانی کۆمپانیاکانی هەڵسەنگاندنی خانووبەرە S&P Global ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، نرخی خانووبەرە لە دوبەی ڕەنگە لە ساڵی 2023 سەقامگیر بێت، بەڵام هێشتا نرخی خانووبەرە نەگەیشتووەتە لوتکە.
بەپێی ڕاوێژکاری خانووبەرەی بازرگانی، سی بی ئاڕئی، تێکڕای کرێی ساڵانەی خانوویەکی خێزانیی لە دوبەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی لەسەدا ٢٥ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٦ هەزار و ٨١٧ دۆلار (٢٨٢ هەزار و ١٥٠ درهەم).
تێکڕای کرێی شوقەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٧ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٥ هەزار و ٩١٢ دۆلار (٩٥ هەزار و ١٦٨ درهەم). تێکڕای نرخی شوقەکان لەو ماوەیەدا لەسەدا نۆ و ڤێلاکان لەسەدا ١٢.٨ بەرزبوونەتەوە.
تاتجانا لێسکۆڤا لە کۆمپانیای ئێس ئەند پی گڵۆباڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، پێمانوایە نرخەکان بە درێژایی ساڵ سەقامگیر دەبن. “[بەڵام] ئێمە نەگەیشتووینەتە ئاستی لوتکە سەبارەت بە نرخەکان.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوبەی زیاتر لە ئاستی جیهانیدا “گەشاوە” دەبێت و ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی ڕوو لەو شارە دەکەن.
کۆمپانیای ئێس ئەند پی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “پێمانوایە دوبەی بەردەوام دەبێت لە ڕاکێشانی دانیشتوانی نوێ و ئەو خواستە لەسەر خانووبەرەی نیشتەجێبوون بەردەوام دەبێت”. “[داواکارییەکە] بەهۆی چالاکییە ئابوورییەکان و گەشەی دانیشتووان و نرخی نیشتەجێبوون کە تاڕادەیەک گونجاوە بە بەراورد بە ناوەندە جیهانییەکانی دیکە، چونکە میرنشینەکە بەردەوامە لە ڕاکێشانی دانیشتوانی نوێ.”
لە دوای شەڕی ئۆکرانیا، ڕووسەکان ڕوویان لە دوبەی کردووە بۆ ئەوەی موڵک و ماڵی خۆیان لەوێ دابمەزرێنن، ئەمەش زیاتر نرخەکانی بەرەو بەرزبوونەوە بردووە.
لێسکۆڤا وتی: بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، دوبەی پەناگەیەکی سەلامەتە.
بەپێی ڕاپۆرتێک، نرخ و مامەڵەکان بەرزبوونەتەوە لە کاتێکدا بوژانەوەی ئابووری بەهێز لەدوای پەتای کۆڤید-19 و هێنانەکایەی ڤیزەی مانەوە درێژخایەن هاتووەتە کایەوە.
ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە فرۆشی خانووبەرە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٧٢.٢ ملیار دۆلار (٢٦٥ ملیار درهەم) تۆمار بکات – کە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکردووە و لە چاو ساڵی ڕابردوودا مامەڵەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٦١ زیادیکردووە.
بەهای فرۆشتن بە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر لەسەدا ٧٧ لە چاو ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە و ئەو ناوچانەی کە زۆرترین مامەڵەی فرۆشتنیان بۆ ڤێلا و خانووی تاونهاوس تۆمارکردووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بریتی بوون، Dubai South, Damac Hills,Villanova,
لەکاتێکدا سێ ناوچەی سەرەکی بۆ فرۆشتنی شوقەش هەبوون کە ئەوانیش Business Bay, Jumeriah Village Circleو Downtown Dubai