دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای “مودرنا” رێککەوتوون بۆ دابینکردنی بڕی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیانی “مودرنا” گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ دابینکردنی بڕی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە کۆمپانیاکەوە پەرەی پێدراوە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا بڕی (یەک ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکەیان، لە بەرامبەر دابینکردنی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆمپانیای “مودرنا” لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ڤاکسینەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە دەستیپیکردووە.