لە نێوان تویتەر و تێسلا، چاودێران چۆن هەنگاوەکانی ئیلۆن ماسک هەڵدەسەنگێنن؟

ملیاردێرە ئەمریکییەکە، ئیلۆن ماسک، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا چەند جارێک ناوی بووە مانشێتی هەواڵە جیهانییەکان، لە ڕێگەی هەنگاوە وەبەرهێنانەکەیەوە کە نوێنەرایەتی کڕینی پلاتفۆرمی تویتەر دەکات، ئەمە جگە لە لێدوان و تویت و بڕیارە مشتومڕاوییەکانی.

هەر زوو ئەم سەرکەوتنە میدیاییە بۆ ماسک ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبوو لەسەر تێسلا، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە پشکەکانی بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ٦٠ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، لەگەڵ نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسۆی بازرگانی کۆمپانیاکە، ئەمە جگە لەوەی ماسک ڕێژەیەکی زۆر لە پشکەکانی فرۆشتووە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای ئابووری، محەمەد ئەلغوباری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبی” ڕایگەیاند، ئیلۆن ماسک بووەتە کەسایەتییەکی کاریگەر لەسەر وەبەرهێنەران، چونکە ئەو “بازاڕ ساز”ێکی ناڕاستەوخۆیە لە بازاڕە داراییەکان و دەرچوونی ماسک لە تێسلا، متمانەی وەبەرهێنەران بە کۆمپانیاکە دەهەژێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووان دەزانن ئامانجی ماسک لە فرۆشتنی پشکەکانی تێسلادا پارەدارکردنی گرێبەستەکەی تویتەرە، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی دەرچوونەکەی لە کۆمپانیاکە بگۆڕێت بۆ فاکتەری نەرێنی کە دۆخێکی نادڵنیایی دروست دەکات کە چی چاوەڕێی کۆمپانیاکە دەکات لە داهاتوودا.

بەگوتەی ئەلغوباری، ناوی ئیلۆن ماسک پەیوەندییەکی نزیکی بە ناوی تێسلاوە هەیە، و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمپانیاکە هەیە، هەربۆیە هەر پێشنیارێکی بەپەلە لەلایەن خاوەن پشکەکانی تێسلا بۆ گۆڕینی لەوانەیە بگۆڕێت بۆ هەنگاوێک کە ئەنجامەکەی نادیارە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە ماسک تەنها سەرۆکێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەڕێوەبەری جێبەجێکارە، بەشداری کردووە لە بەرزکردنەوەی فرۆشی تێسلا بەهۆی کەسایەتییەکەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆر قورسە، “دۆزینەوەی بەریوبەرێک کە ئەو کاریگەرییەی هەبێت کە ماسک هەیەتی لەڕووی قەناعەتپێکردنی وەبەرهێنەران و بەکاربەرانەوە .

ئەلغوباری پێی وایە لە ئێستادا سەرنجی ماسک لەسەر چۆنیەتی سەرکەوتنی تویتەرە، هەروەها بیکاتە پلاتفۆرمێکی تەواو جیاواز لەو پلاتفۆرمەی ئێستا بەردەستە، ئەمەش وای لێدەکات بنکەکانی پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان بەدەستبهێنێت، هەروەها کاریگەری لەسەر ئەو وەبەرهێنەرانە زیاد دەکات.

لای خۆیەوە خالد موسا، پسپۆڕی ئەپلیکەیشنی سۆشیال میدیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبی” ڕایگەیاند، ئیلۆن ماسک پێداگری لەسەر کۆتایی هێنان بە ساڵی ٢٠٢٢ وەک مشتومڕترین کەسایەتی بە کردەو و لێدوانە خراپە بیرلێکراوەکانی کردووە، کە توندتر بوون بە خاوەندارێتی خۆی لە پلاتفۆرمی تویتەر.

ھەواڵی زیاتر