پەنابەرێکی ئێرانی دوای 18 ساڵ مانەوە لەناو فڕۆکەخانە، کۆچی دوایی کرد

ئەو هاوڵاتیە ئێرانیەی 18 ساڵ لەناو فرۆکەخانەی پاریس ژیانیکرد و چیڕۆکی ژیانی کرا بە فیلم، لەنێوان بەریتانیا، بەلجیکا و فەرەنسا بێ پاسپۆرت مایەوە، رۆژی شەممە 12-11-2022 لەناو فرۆکەخانەی پاریس کۆچی دوایی کرد

فڕۆکەخانەی شارڵز دوگڵی پاریسی فەرەنسا، رایگەیاند مێهران کەریمی ، ئەو هآوڵاتیە ئێرانەی دوای 18 ساڵ ژیانکردن لە تێرمیناڵەکانی نێو فڕۆکەخانەکە، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 12ی تشرینی دووەم کۆچی دوایی کرد

فڕۆکەخانەکە ، ئاماژەی بەوەکردوە، ، ‘مێهران کەریمی لەتێرمیناڵی 2F لە تەمەنی 77 ساڵی کۆچی دوایی کرد

مێهران کەریمی ناسری (لەدایکبووی 1945ی ئێران) لە ساڵی 1988 وەک پەنابەرێکی ئێرانیی دوای گەران و ژیانکرد لە کۆمەڵێک وڵات ویستی بچێتە فەرەنسا، بەڵام هیچ دۆکیۆمێنتیکی پێنەبوو ، بۆیە پۆلیسی فرۆکەخانە نەیانهێشت بچێتە ناو فەرەنسا، ناچار لە 8ی ئابی 1988 تا ئابی 2006 لەناو فڕۆکەخانەی پاریس مایەوە و دەستی بەژیانکرد

چیڕۆکی ژیان و چارەنووسی مێهران کەریمی هێندە کاریگەر بوو لە ساڵی 2004 ستیڤن سپیلبێرگی دەرهێنەر فیلمی “تێرمیناڵ The terminal ” ی لە بارەوە بەرهەمهێنا، کە تۆم هانکس ڕۆڵی سەرەی تێدا دەبینی مێهران کەریمی بەهۆی چیڕۆکەکەیەوە پارەی تایبەتی لە داهاتی فیلمەکە پێدرا.

مێهران کەریمی، دوای گەیشتنی بە ئەوروپا لە ساڵی 1980 لە بەلجیکا داوی مافی پەنابەری سیاسی کرد و داواکەی قبوڵکرا، بەڵام دواتر دەچیتە بەریتانیاڤ پاسپۆرت و سەرجەم دۆکۆمێنتەکانی دەسوتێنت، بۆ ئەوەی داوای مافی پەنابەرای بکات لە بەریتانیا، بەڵام بەریتانیا قبوڵی ناکات، چونکە لە بەلجیکا مافی پەنابەری هەبوو.

بەریتانیا دیپۆرتی بەلجیکای دەکاتەوە، بەهۆی نەبوونی بەلگەنامەکانەوە بەلجیکا جاریکی دیکە دیپۆرتی بەریتانیای دەکاتەو، بۆیە لە هاوینی 1988 بڕیار دەدات بچێتە فەرەنسا لە رێگەی فڕۆکەخانەی شارڵز دوگڵ لە پاریس

کاتێ گەیشتە فرۆکەخانەی هیچ بەڵگەنامە و ناسنامەیەکی پێ نەبوو، بۆیە نەیانهێشت بچێتە فەرەنسا و هاوکات پۆلیسی فەڕەنسا بەهۆی نەبوونی ناسنامە و پاسپۆرت نەیانتوانی بیگەڕێننەوە بۆ بەلجیکا یا بەریتانیا، هاوکات بەهۆی ئەوە پەنابەری سیاسی بوو نەیانتوانی بینێرنەوە بۆ ئێران.

مێهران بەناچاری لە فرۆکەخانە دەمێنێتەوە و چاوەڕوانی چون بۆ فەرەنسا دەکات، بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگرێت و دوای زیاتر لە دە ساڵ مانەوە لەفرۆکەخانە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای پێدانی مافی پەنابەر بۆ دەکەن و داواکاریی پەنابەریی لە ساڵی 1999 لە فەرەنسا پەسندکرا و ڕێگەی پێدرا لە فەڕەنسا بمێنێتەوە و بژیت

بەڵام ئەوکاتە درەنگبوو بۆ مێهران، چونکە لەگەڵ ژیانی فرۆکەخانە راهاتبوو ئامادە نەبوو جێیبهێڵێت، سەرجەم کارمەند، پاسەوان و پۆلیسی فرۆکەخانەی پاریس دەناسێت و دەبێتە هاوڕێیان و ئەوانیش قبوڵی دەکەن.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 فیلمی تێرمیناڵی لەبارەوە بەرهەمهێنرا بڕێک پارەی پێدراوە، بەگوێرەی زانیاریەکان ۱٠٠ هەزار یۆرۆ بووە، بەڵام ئەوە ژیانی نەگۆری، تەنها وایکرد ناوە ناوە بچێتە پاریس و لەنزیک فرۆکەخانەکە شوقەیەک بگرێت و بژیت، بەڵام بە هەمان شێوەی ژیانی پێشوو.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەم چەند مانگەی دوایی مێهران کەریمی گەڕابوویەوە بۆ فڕۆکەخانە، ئەوەش دوای خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە لەفیلمەکەدا بەدەستی هێنابوو

سەرچاوەکانی فرۆکەخانە بەمیدیاکانی فەرەنسایان راگەیاندووە، مێهران دوای مردنی جگە لە چیرۆکە تراژیدیەکەی، سێ هەزار یۆرۆی لەدوای خۆی جێهێشت

هەروەها دەڵێن” چیڕۆکی مێهران مێژوویەکی تراژیدی و خەمناکە لە پرسی پەنابەران و کۆچکردن، هەرگیز لەیادی مرۆڤ، فەرەنسا و کارمەندانی فرۆکەخانە ناچێتەوە

لە فارسییەوە هانا چۆمانی

ھەواڵی زیاتر