جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا: شەری ناتۆ دەکەین
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەتەنیا ڕووبەڕووی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی “ناتۆ” دەبێتەوە لە ئۆکرانیادا.
مێدڤێدێڤ ئاشکرای کرد کە هێشتا ڕووسیا هەموو دەسەڵاتی خۆی لە ئۆکرانیا بەکارنەهێناوە، هەروەها سوپای وڵاتەکەی هێشتا هەموو تواناکانی هێرشبەری بەکارنەهێناوە، هەروەها پەنای بۆ لێدانی هەموو ئامانجەکانی ئۆکرانیا نەبردووە کە لە ناوچە مەدەنییەکان دابەشکراون، پێش ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە هەموو بڕیارێک کاتی خۆی هەیە .
مێدڤێدێڤ، لە هەژماری خۆی لە تەلەگرام وتی: “لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئەو بڕیارە سەختانەی کە لەلایەن سەرکردایەتی سەربازییەوە درا، هەندێک ڕاستی بنەڕەتی لەبیرکراون و بۆیان لەناوچوون، و دەبێت لەبیریان بێت”:
هەموو لایەک بیردەخەینەوە کە ئەوە ڕووسیایە بەرگری لە هاووڵاتیانی دەکات و ئەوە وڵاتی ئێمەیە کە خاکەکانی وەرگرتەوە نەک بە پێچەوانەوە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە بەردەوامە.
مێدڤێدێڤ وتی: وەبیرمات دێنمەوە کە ئەوە ڕوسیایە کار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەزمی نوێی جیهانی دەکات نەک ئەمریکا و بەریتانیا و کیێڤ، ئەم نەزمە دادپەروەرە و دادەمەزرێت.
وتیشی: کە ڕووسیا بە تەنیا ڕووبەڕووی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە. ئێمە توانای بەرگەگرتنی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووسیا بەوپەڕی وریاییەوە شەڕ دەکات و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکان دەکات، خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج و بە زۆرترین شێوە هەوڵدەدات بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
لە کاتێکدا دوژمن هیچ ڕەچاوی ژیان و سەلامەتی خەڵکی مەدەنی ناکات، لێرەدا جیاوازی ئەخلاقی نێوان ئێمەیە و ئەوان دەردەکەوێت.