ئەندازیارێک نهێنی سەربازی ئەمریکا بە بەڕازیل دەفرۆشێت

ئەندازیارێکی هیزی دەریایی ئەمریکا و هاوسەرەکەی رۆژی چوارشەمە 9-11-2022 بە 19ساڵ و 21ساڵ سزایی زیندانیان بەسەردا سەپێنرا، ئەمەش بەهۆی هەوڵدانیان بۆ فرۆشتنی نهێنییەکانی ژێردەریایی ئەتۆمی بە زلهێزە جیهانییەکان

جۆناسان تۆبی تەمەن 44 ساڵ و هاوسەرەکەی دیانا تەمەن 46 ساڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

دادوەر سزای زیندانیکردنی درێژتری بەسەر ژنەکەدا سەپاند، چونکە هەوڵی دەدا ڕۆڵی خۆی لە تاوانەکەدا کەم بکاتەوە و پێویستی بە کاتێکی زیاتر بوو بۆ قبوڵکردنی دانپێدانان بە بەرپرسیارێتیەکەی.

ماتیۆ ئۆلسن، سەرپەرشتیاری دۆسیەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “پیلانیان بۆ فرۆشتنی زانیارییە نهێنییەکان بەستووە، کە دەکرا ژن و پیاوی سەربازی و ئاسایشی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە”.

ئیستحقاقی دۆسیەکە

لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەپێی تۆمارەکەی دادگا، جۆناسان تۆبی خەریکی دیزاینکردنی ڕیاکتۆری ژێردەریاییە لە جۆری ڤێرجینیا، کە نوێترین نەوەی ژێردەریایی هێرشبەرە لە هێزی دەریایی ئەمریکا.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ پارسێلێکی بۆ وڵاتێکی دیکە ناردووە کە یەکەم بەڵگەنامەی تێدابووە لەگەڵ ڕێنماییەکانی پەیوەندیکردن.


ئەو ئەندازیارە لەو کاتەدا نووسیبووی: “داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەم وەرگێڕانە خراپە بە زمانی ئێوە”، بەڵێنیشی دا کە؛ زانیاری زیاتر بەنرخی زۆرتر پێشکەش بکات”.


دەسەڵاتدارانی دادوەری ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە تۆبی پەیوەندی بە کام وڵاتەوە کردووە، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە بەڕازیلە.


لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پاکێجەکە گەیشتە دەست هاوپێچی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لەو وڵاتە.
پاشان FBI پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەندازیارەکەدا کرد و وا خۆی نیشاندا کە نوێنەری ئەو وڵاتەیە کە دەیەوێت هاوکاری لەگەڵ بکات و تا ئەو شوێنەی کە نیشانەیەکی لەسەر باڵیۆزخانەکەی لە واشنتۆن دانا بۆ ئەوەی بۆ تۆبی بیسەلمێنێت کە قسەکەرەکەی لێکۆڵەر نییە.


لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئابدا، تۆبی پارەیەکی 100 هەزار دۆلاری بە دراوی کریپتۆ وەرگرتووە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی زانیاری نهێنی سەبارەت بە هێزی دەریایی ئەمریکا.


ئەم زانیارییانە لەسەر کارتی کۆدکراو هەڵگیرابوون کە ئەو دوو هاوسەرە لە شوێنە پێشوەختە ڕێکخراوەکاندا دایاننابوو، لەناو ساندویچێکی کەرەی فستق، پاکەتێک چەقۆ یان پێچانی پەردەدا شاردرابوونەوە.

ھەواڵی زیاتر