ماسک لە یەکەم ئیمەیڵدا چی بە کارمەندانی تویتەر وت؟

رۆژی پێنجشەممە 10-11-2022 بلومبێرگ نیوز بڵاویکردەوە، ئیڵۆن ماسک لە یەکەم ئیمەیڵەکەیدا بە کارمەندانی تویتەری ڕاگەیاندووە، ئیتر ڕێگە بە کارکردن لە دوورەوە نادرێت و پێشبینی دەکرێت هەفتانە لانیکەم ٤٠ کاتژمێر لەسەر مێزەکانیان بن.

ماسک تەنها دوو هەفتە لەمەوبەر بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار پلاتفۆرمی تویتەری کڕی، نیوەی ئەوانەی کە کارمەند بوون لابردران و چەند کارگێڕێکی باڵای لە کارەکانیان دوورخستەوە.

هەروەها ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ڕاگەیاند، لەوانە سەپاندنی کرێی هەشت دۆلاری بۆ بەشداریکردن لە نیشانەی شین(ئەکاونتی ڤێریفای).

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ماسک لە نامەکەدا ڕایگەیاندووە کە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی بەشداریکردنەکان دەکات کە نیوەی داهاتی تویتەر پێکدەهێنن.

تویتەر لە مانگی ئازاردا نووسینگەکانی کردەوە، لەو کاتەشدا ڕایگەیاندبوو کە کارمەندان ئەگەر بیانەوێت هێشتا دەتوانن لە ماڵەوە کار بکەن.

ئەم هەنگاوەی ماسک هاوتەریبە لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە لە دوو کۆمپانیاکەی دیکەی “سپەیس ئێکس” و “تێسلا” پەیڕەوکراون، کە پێویستە کارمەندان لە ئۆفیسەکانەوە لانیکەم ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کاربکەن، یان واز لە کارەکانیان بهێنن.

ھەواڵی زیاتر