هێرشکردنە سەر نوێژخوێنانی موسڵمان لە شاری کرایستچەرچ خراپترین تەقەی بەکۆمەڵ بوو لە مێژووی نیوزلەندا
بەرپرسانی نیوزلەندا دەڵێن، ئەنجامدەری هێرشی مزگەوتی نیوزلەندا لە ساڵی ٢٠١٩ کە بووە هۆی کوژرانی ٥١ کەس، تانەیەکی لە دژی سزادانی خۆی تۆمار کردووە
بەرپرسانی دادگا ئاماژەیان بەوەشکردووە، برێنتۆن تارانتی تەمەن ٣٢ ساڵ تانەیەکی لە دۆسیەکەی و سزاکەی تۆمارکردووە و هێشتا دانیشتنی تانەدانەکەی دیارینەکراوە.
تارانت لە ساڵی ٢٠٢٠ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و هەوڵدان بۆ کوشتنی نوێژخوێنانی موسڵمان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەبێ پارێزبەندی بەسەردا سەپێندرا.
جاسیندا ئاردرن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، هەوڵدەدات “دووبارە زیان بە خەڵک بگەیەنێت”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تانەدانەکەی، ئاردرن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “ئەمە ناوێکە نابێت دووبارە بکرێتەوە و هەمان یاسا بەکاردەهێنم بۆ لێدوان لەسەر هەوڵەکانی بۆ دووبارە زیانگەیاندن بە خەڵک، نابێت هیچی پێبدەین و بە بڕیاری دادگا بچینەوە”.”
حکومەتی ئاردرن ڕەتیدەکاتەوە بە ئاشکرا ناوی تارانت بهێنێت بۆ ئەوەی ناوی نەچێتەوە هیچ پلاتفۆرمێکی سۆشیال میدیاوە.
ئیمام جەمال فودا، ڕزگاربووی هێرشەکەی سەر مزگەوتی ئەلنوور لە شاری کرایستچەرچ، ڕایگەیاندووە، “بەزەحمەت تێدەگات” لە تانەکەی تارانت، “چونکە بە شێوەیەکی شەخسی و لە بەردەم دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی نیوزلەندا هیرالدی وتووە: “ناتوانم خۆم بپارێزم لەوەی باوەڕم بەوە نەبێت کە ئەمە کردەوەیەکی دیکەی ئەم تیرۆریستەیە بۆ ئەوەی دووبارە ئازاری قوربانییەکانی بداتەوە ئەویش بە دووبارە پێداچونەوە بە بڕیای داگا”.”
ڕزگاربووانی هێرشی نیوزلەندا “خوایە با فیشەکەکان تەواو بن”
تارانت، خەڵکی ئوسترالییە و لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕووی لە شاری کرایستچەرچ کردووە، لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩، هەڵیکوتایە سەر دوو مزگەوتی باشووری شارەکە، کە بە تفەنگی نیمچە ئۆتۆماتیکی شێوە سەربازی پێبوو
“نیازی کوشتنی زۆرترین موسڵمان بوو، هێرشەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕێگەی کامێرای سەرەوە پەخش کرد، هەروەها مانیفێستێکی ٧٤ لاپەڕەیی لە مەکۆکانی پەرەپێدانی توندڕەوی بڵاوکردەوە”.
دادگاییکردنەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا، و لە کاتی دادگاییکردنەکەدا هەڵیبژارد کە هیچ شایەتحاڵییەک نەدات، هەروەها دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە تۆمەتی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن و تیرۆر، هەروەها ڕەتیکردەوە دژایەتی داواکارییەکەی داواکاری گشتی بکات بۆ زۆرترین سزای مومکین.
سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا بەبێ پارێزبەندی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە نیوزلەندا سزای لەو شێوەیە دەربکات. چونکە لەو وڵاتدا سزای لەسێدارەدان نییە.
دادوەری سزادان لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا کە تارانت هیچ پەشیمانی و شەرمێکی نیشان نەداوە بۆ ئەو کارەی کە کردوویەتی و دادوەر کامیرۆن ماندەر پێی وتووە: تاوانەکانت ئەوەندە خراپن کە تەنانەت ئەگەر بۆ ژیانت تا مردنیش زیندانی بکرێیت، ئەوە هێشتا باجی تاوانەکەت نەداوە.
لە ئێستادا لە نیوزلەندا لێکۆڵینەوە لە کوژراوەکان و لە هێرشەکەدا دەکرێت، دەسەڵاتداران ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا تانەدانەکە کاریگەری لەسەر لێکۆڵینەوەکە دەبێت یان نا.
هێرشەکەی کرایستچەرچ بە خراپترین تەقەکردن بەکۆمەڵ لە مێژووی نیوزلەندا وەسفکرا و تەقەکردنەکان وایکرد پەرلەمان یاسای توندتری چەک دەربکات و هەندێک جۆری دەمانچە لە خاوەنەکانی بکڕێتەوە و هەندێکش قەدەغە بکات.