تویتەر 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
تویتەر لە سەرانسەری جیهاندا 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
کۆمپانیای تویتەر هەڵمەتێکی گەورەی دەرکردنی کارمەندەکانی دەستپێکردووە و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئایا دەمێننەوە یان دەرکراون.
تویتەر هەوڵدەدات نیوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە لە کارەکانیان دووربخاتەوە بۆ ئەوەئ تێچووی کۆمپانیاکە کەم ببێتەوە و “یاسای نوێی بازرگانی بسەپێنێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیلۆن ماسک، دەولەمەندترین کەسی جیهان کرێنەوەی تویتەر راگەیاند و هەولی چاکسازی دەدات لەنێو کۆمپانیاکە.