ئۆلێگ گریدنێڤ، جێگری وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاند، پەیمانگەی گامێلایای مۆسکۆ چاوەڕێ دەکات لە ١٢ی ئەم مانگە یەکەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جیهاندا دروست بکات.
هەفتەی رابردووش میخائیل موراشکۆ، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو ، کە پلانیان هەیە لە مانگی 10 کوتانی سەرتاسەری لە رووسیا دەستپێبکەن و حکومەت تێچووی پێکوتەکە بگرێتە ئەستۆ.
جێگری وەزیری تەندروستی رووسیاش دەڵێ “ئێستا ڤاکسینەکە لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەدایە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی لە هەفتەی داهاتوو، وەکو چارەسەری فەرمیی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.