وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە 3-11-2022 ڕایگەیاند، تیم لێندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە یەمەن، لەم هەفتەیەدا سەردانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بۆ ئەوەی “پشتیوانی لە هەوڵەکان بکات بۆ نوێکردنەوە و فراوانکردنی ئاگربەستی یەمەن بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان”.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، داوا لە حوسییەکان دەکەین هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن و گوێ لە بانگەوازەکانی یەمەنییەکان بۆ ئاشتی بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی وێرانکەری هەشت ساڵە، ئاگربەستێکی هەمیشەیی و یەکلاییکردنەوەی سیاسییە کە ڕێگە بە یەمەنییەکان بدات بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن.
هەوڵەکانی سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووە هۆی درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەمەن دوای تەواوبوونی وادەی کۆتایی هاتنی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم.
وەزارەتی دەرەوەی ی ئەمەریکا له ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکه می مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو که حوسییەکان دەرفهتیان هەیە بۆ پشتیوانی له ڕێککەوتننامەیەکی فراوانکراوی ئاگربەست که ڕێگه خۆش بکات بۆ پڕۆسەیەکی ئاشتیی هەمەلایەنه و بەردەوام.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەن بۆ پشتیوانی لە ئاگربەست لە یەمەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حوسییەکان کرد کە پشتیوانی لە پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ فراوانکردنی ئاگربەستەکە، کە بە وتەی خۆی “یارمەتی خێرا دەدات بە ملیۆنان یەمەنی”.