ئێران داوا لە وڵاتان دەکات بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان نەکەن سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران.
بەپێی نامەیەک کە ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە و تێیدا ئێران واشنتۆن بە بەسیاسیکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار دەکات.
ئێران ڕۆژی دووشەممە 31-10-2022 داوای لە وڵاتان کرد کە بەشداری کۆبوونەوەیەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەکەن سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، کە بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ڕەوشتی تاران سەریهەڵدا.
ئەمریکا و ئەلبانیا ڕۆژی چوارشەممە 2-11-2022 کۆبوونەوەیەکی نافەرمی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەنجام دەدەن، کە هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن بەشداری بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا شیرین عیبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئێران و نازەنین بۆنیادی ئەکتەر و چالاکوانی لە دایکبووی ئێران، کورتەیەک پێشکەش دەکەن.