به‌هۆی ڕووخانی پردێك له‌ هیندستان ده‌یان کەس گیانیان لەدەتستدا

بەرپرسانی هیندستان ڕایانگەیاند، بەهۆی داڕمانی پردێکی پیادە لەسەر ڕووبارێک لە ویلایەتی گوجارات لە ڕۆژئاوای هیندستان، بەهۆیەوە سەدان کەس کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە و 60 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، لە کاتی ڕووخانی پردی هەڵواسراو بەسەر ڕووباری ماچو لە شارۆچکەی مۆربی زیاتر لە 150 کەس لەسەر پردەکە بوون.

لە گرتە ڤیدیۆییەکانی تەلەڤزیۆنیدا دەیان کەس بە کێبڵەکان و پاشماوەی پردە ڕووخاوەکەوە لکاون، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری خەریکی ڕزگارکردنیانن.

موهان کونداریا ئەندامی پەرلەمان وتی: تا ئێستا شەست حاڵەتی گیانلەدەستدان پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها بەرپرسانی دیکە دەڵێن، لانیکەم 30 کەسیش بریندار بوون.

وەزیری ناوخۆی ویلایەتەکە هارش سەنگاڤی وتی: زیاتر لە 150 کەس لەسەر پردە تەسکەکە بوون کە بە کێبڵ جێگیرکراوە.

ئەم پردە مێژووییە ٢٣٠ مەترییە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەهەمدا دروستکراوە, شەش مانگ بوو بۆ نۆژەنکردنەوە داخرابوو و هەفتەی ڕابردوو بەڕووی خەڵکیدا کرایەوە.

سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی گوجارات نارێندرا مودی کە بۆ سەردانێکی سێ ڕۆژە لە ویلایەتی گوجاراتی زێدی خۆیەتی، ڕایگەیاندووە، ڕێنمایی وەزیری سەرەکی ویلایەتەکەی کردووە بەپەلە تیمەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە کۆبکاتەوە.

حکومەتی ویلایەتەکە تیمێکی لێکۆڵینەوەی تایبەتی پێنج کەسی پێکهێناوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکە.

مۆربی یەکێکە لە گەورەترین پۆلەکانی بەرهەمهێنانی سیرامیک لە جیهاندا و زیاتر لە ٨٠%ی بەرهەمی سیرامیک لە هیندستان پێکدەهێنێت.

ئەم ڕووداوە پێش هەڵبژاردنەکانی گوجارات دێت کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بەڕێوەبچێت و خولی ئێستای پارتی دەسەڵاتدار لە شوباتی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

ھەواڵی زیاتر