هەوڵەکانی ئۆکراینا بۆ گەڕاندنەوەی خێرسۆن شکستیان هێناوە

سوپای ئۆکرانیا 12 مووشەکی ئاراستەی پردی ئەنتۆنێڤسکی لە خێرسۆن کرد و بەپێی زانیارییەكانی فریاكەوتنی روسیا، 9 مووشەكی هیمار رێگریان لێكراوە و ئەوانی دیکەش لە نزیک پردەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لە خێرسۆن کە دڵسۆزی ڕووسیان، سوپای ئۆکرانیایان بەوە تۆمەتبار کرد کە سیستمی ژێرخانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و جەختیان لەوە کردەوە کە ڕەنگە بەم زووانە هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەی خێرسۆن بدەن.

کیریل ستریمۆسۆڤ، جێگری بەرپرسی ئیدارەی هەرێمی خێرسۆن رایگەیاند، رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی هێرشێکی بەرفراوان بدەن بۆ سەر هەرێمی خێرسۆن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti ی ڕووسی: “ڕەنگە نازییەکانی ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بدەن.

ئاژانسەکە دەڵێت: ئۆکراینا هێز کۆدەکاتەوە، بەڵام سوپای روسیا ئامادەکاری رووبەرووبوونەوەی کردووە.

ستریمۆسۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دۆخی هێڵی پێشەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و چەندین هێڵی بەرگری یەک لە دوای یەک دروستکراون.

جێگەی سەرنجە لەم دواییانەدا هێزەکانی ئۆکراینا بە گروپی بچووک بچووک، هەوڵی هێرشیان دەدا بۆ سەر هێڵەکانی بەرگری ناوچەی خیرسۆن، بەڵام کۆی هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.

ھەواڵی زیاتر