“خاوەنی دەستە ئیفلیجەکە بکوژە”

لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ژمارەیەک زانکۆی تارانی پایتەخت، رۆژی شەممە 29-10-2022هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بوون لە گەمارۆدانی خوێندکاران.

وینەی خۆپیشاندانەکان لە لایەن چالاکوانانی ئێرانی بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەندامانی بەسیج هێرش دەکەنە سەر خوێندکارانی زانکۆیەک لە تاران.

هێزە ئەمنییەکانی گەمارۆی زانکۆی سۆهانک دەدەن لە پایتەخت و ئەمەش وایکردووە خوێندکاران داوا لە هاوڵاتیان و خێزانەکانیان بکەن بێن و گەمارۆکە بشکێنن، .

“خامنەیی بکوژە”
لە کۆلێژی تەکنەلۆجیای زانکۆی تاران، خۆپیشاندەران دروشمی “خاوەنی دەستی ئیفلیج (بە ئاماژە بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئێران) بکوژە، دەڵێنەوە”.

لەلایەکی دیکەوە لە زانکۆی ئەمیر کەبیر لە پایتەخت خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەرانیش دروشمیان دژی خامنەیی بەرزکردەوە.

بارودۆخەکە لە شاری مەشهەدی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جیاواز نەبوو، کە هێزەکانی بەسیج و هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی فێردۆسی کە شایەتحاڵی ناڕەزایەتی خوێندکارانە لە دژی ڕژیم.

بە گوتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە بنکەکەی لە نەرویجە، کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندوتیژی وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە و لانیکەم ٢٥٠ خۆپیشاندەر لە سەرانسەری ئێران کوژراون و هەزاران کەسیس دەستگیر کراون.

ھەواڵی زیاتر