حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی بە خۆپیشاندەران دا و ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 29-10-2022 دوا ڕۆژ دەبێت بۆ ئەوەئ بێنە سەر شەقامەکان.
سەلامی وتی: “مەچنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان. ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە”.
ئێران لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵە، لە کاتێکدا کە مانگی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو، دواتر گیانی لەدەستدا
ڕۆژی هەینی خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە لە شاری زاهیدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا، زۆرترین توندوتیژی بەرانبەر بە خۆیشاندەران لەو شارەوە کراوە.
بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، تەنها لە زاهیدان نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون.
لای خۆیەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی “هەموو ئەو ڕووداوانەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدان یان برینداربوونی سەختی خۆپیشاندەران”ی لە ئێران ئیدانە کرد و دووپاتی کردەوە کە “دەبێت هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەدوور بگرن”.