ناڕەزایەتییەکان دژی حکومەتی ئێران لە شاری زاهیدانی ئێران ڕۆژی هەینی دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران دروشم دژی ڕێبەری باڵای ئێرانیان دەوت، لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسدا لە سەرانسەری ئێران بەردەوامە.
ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن گروپی چالاکوان 1500tasvir لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە خۆپیشاندەران بە ئاماژەدان بە دەسەڵاتی باڵای ئێران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، دروشمی “مەرگ بۆ خامنەیی”یان دەوتەوە.
دەسەڵاتداران ڕۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 بەهۆی پێکدادانەکان لە مانگی ڕابردوودا، بەڕێوبەری پۆلیسی زاهیدان و بەرپرسی بنکەیەکی پۆلیسی شارەکەیان لە کارەکانیان دوورخستەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە، لە دوای نوێژی هەینی لە زاهیدان لە 30ی ئەیلوول، هێزە ئەمنییەکان لانیکەم 66 کەسیان لە خۆپیشاندەران کوشتووە کە منداڵیشیان تێدابووە و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوە کوشندەترین ڕووداوی ئەو خۆپیشاندانانە بوو لە دوای مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، کە بە تۆمەتی پابەند نەبوون بە ڕێساکانی ڕژێم لەلایەن پۆلیسی رەوەشتی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو، سەریهەڵدا.