وەزیری بەرگری ئەمەریکا: تواناکانمان ڕێکدەخەینەوە
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەمریکا پێداچوونەوە بە ستراتیژی ئەتۆمی دەکات.
لۆید ئۆستین، وتی: “ستراتیژی ئێمە پێوەرێکی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی ئاسایشی جیهانی و ئێمە هەوڵ دەدەین تواناکانی سوپای ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرز بکەینەوە”.
وتیشی: ستراتیژی ئەمریکا پێوەری سەرەکییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئاسایشی جیهانی.
دەربارەی چەکی ئهتۆمی ئاماژەی بەوەکرد، کە چین و ڕوسیا و کۆریای باکوور و ئێران و ڕێکخراوه تیرۆریستییهکان، سهرچاوهی سەرەکی هەڕەشەی ئەتۆمین.
لە لایەکی دیکەوە پێنتاگۆن هۆشداری دەدات کە ڕوسیا “هەڕەشەی گەورە” لەسەر ئەمریکا دروست دەکات.