لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی تەقە لە خەڵک دەکرێت

شایەتحاڵێک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە26-10-2022 هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە لەو گۆڕستانەی ژینا ئەمینی تێیدا نێژراوە گردبوونەوە، پاش تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر مردنی ئەمینییەوە لە دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تارانەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە لە سەقز و ناوچەکانی دیکەی ئێران خۆپیشاندان کرا، بۆ تێپەڕبوونی 40 ڕۆژ بەسەر مردنی ژینا ئەمینییەوە.

شایەتحاڵێک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە: “پۆلیسی تەقە لەو ماتەمینگرانە دەکەن کە لە گۆڕستانەکە بۆ مەراسیمی یادکردنەوەی ژینا کۆبوونەوە و دەیان کەس دەستگیرکراون.”

گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن گروپی مافی کورد هێنگاوە بڵاوکراونەتەوە، لە گۆڕستانی ئایچی لە سەقز کە ژینا ئەمینی تێدا نێژراوە، جەماوەرێکی زۆر دروشمی دژە حکومەت دەڵێنەوە.

لە 16ی سێپتەمبەرەوە خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری ئێرانی گرتووەتەوە کە ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەری پۆلیسدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئامارەکانی گروپە مافخوازەکان زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

ڤیدیۆ

https://fb.watch/goY_BTJPz7/

ھەواڵی زیاتر