سێکسیترین پەرلەمانتاری بەریتانیا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵدەبژێرێت

پێنی مۆردۆن کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کێیە؟

پێنی مۆردۆن وەزیری پەیوەندییەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات.

مۆردۆنت وتی: کاندیدبوونی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، بۆ یەکخستنی وڵاتەکەیان و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.

مۆردۆنت کە لە دوایین پێشبڕکێی سەرکردایەتیدا لە دوای لیز ترەس و ریشی سوناکەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی پێداچوونەوەی بە کۆمەڵێک زانیاریدا کرد کە ڕەنگە زۆر کەس لەبارەی مۆردۆنتەوە نەیزانن:

-لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری تۆرکوای لەدایکبووە و تەمەنی ٤٩ ساڵە.


-دوای ساڵێک ژیانی هاوسەرگیری جیابووەتەوە و هیچ منداڵێکی نییە.
-دایکی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە کۆچی دوایی کرد.


جارێک وەک “سێکسیترین پەرلەمانتاری بەریتانیا” دەستنیشانکرا.
لە ساڵی ٢٠١٤ بووە وەزیری کۆمەڵگە بچووکەکان، لە ساڵی ٢٠١٩ بووە یەکەم وەزیری بەرگری ژن لە بەریتانیا.


-ئەو ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرلەمان گێڕا دوای مردنی شاژنە ئەلیزابێس مانگی ڕابردوو، هەروەها سەرکردایەتی مەراسیمی دەستبەکاربوونی شا چارڵزی کرد لە کۆشکی سانت جەیمس وەک سەرۆکی ئەنجومەن.
پێشتر لە خانەی هەتیوەکان کاری کردووە و لە زانکۆی ریدینگ فەلسەفەی خوێندووە و سەرۆکی یەکێتی خوێندکاران بووە.
– بەڕێوبەری پەیوەندییەکان بووە بۆ تیروپشکی نیشتمانی و بەرپرسی هەڵمەتەکانی نەخۆشی شەکرە بووە لە بەریتانیا.

-پێش ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠٠٥دا خۆی بۆ پارتی پارێزگاران لە شاری پۆرتسمۆس کاندید بکات، پەیوەندی بە هێزی دەریایی شاهانە کردووە و لە پارتی کرێکاران دۆڕا.
– لە ساڵی ٢٠١٤ بوو بە وەزیری کۆمەڵگە بچووکەکان، و کاتێک تێریزا مەی لە ساڵی ٢٠١٦ دەستبەکاربوو، وەک وەزیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستنیشانکرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی لەلایەن بۆریس جۆنسۆنەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی پشتگیری لە جێرمی هانتی ڕکابەر کرد لە کاتی کێبڕکێی سەرکردایەتی ساڵی ٢٠١٩.

-جۆنسۆن هاوینی رابردوو بەهۆی فەزیحەی “پارتی گەییت”ەوە هێرشی كرایە سەر، كە تێیدا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەو كۆت و بەندانەی شكاند كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە كە دیارترینیان خۆپارێزی بوو لە تێکەڵاوبوون و گردبوونەوە.
مۆردۆن پێویستی بە دەستەبەرکردنی پشتیوانی لانیکەم ١٠٠ پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران هەیە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێکەدا بمێنێتەوە.

تا ئێستا ١٦ نوێنەر بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە دەنگی پێدەدەن.

ھەواڵی زیاتر