وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممه 20-10-2022 به بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپای ڕاگەیاند، کە ئێران چەکی بۆ ڕووسیا دابین نەكردووه بۆ ئەوەی له دژی ئۆكرانیا به كاری بهێنێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە جۆزێپ بۆرێل-ی راگەیاندووە: ئێران مووشەکی نەناردووە بۆ روسیا تاوەکو لە دژی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت.
دیپلۆماتکاری باڵای ئێران وتی: ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ ڕوسیا هەیە، بەڵام ناردنی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنان دژی ئۆکرانیا سیاسەتی ئێمە نییە.
ئەمە لە کاتێکدا کە ئهمڕۆ پێنچشهممه 20-10-2022 یهكێتی ئهوروپا سزای نوێی بەسەر ئێراندا پهسهند كرد.
پێشتریش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپای چیک لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر “رێوشوێن دژی ئەو لایەنانەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ روسیا دابین دەکەن “.
ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە 13ی ئەیلوولەوە سوپای وڵاتەکەی زیاتر لە 220 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی خستۆتە خوارەوە.
سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “لە یەکەم خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شەهد-136دروستکراوی ئێران لەسەر خاکی ئۆکرانیا لە ١٣ی ئەیلولەوە بووە، هێزی ئاسمانی و هێزەکانی بەرگری ئۆکراینا 223فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەم جۆرەیان لەناوبردووە”. .
ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “کامیکازی”ی ناردە سەر ئۆکراینا و ژێرخانی وزەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەسیش لە کیێڤی پایتەخت کوژران.
ئۆکرانیا دەڵێت ئەوان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری شەهد-136 کە لە ئێران دروستکراون تێکشکاندووە و . رۆژی سێشەممەی رابردوو، کیێڤ هەنگاوی بۆ پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ناوە.