ئهمڕۆ پێنجشهممه 20-10-2022 یهكێتی ئهوروپا سزای نوێی بەسەر ئێراندا پهسهند كرد و سەرۆکایەتی چیک-یش رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری بلۆککردنی سەروەت و سامانی 3 بەرپرسی ئێرانی داوە کە بەرپرسیارن لە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
سەرۆکایەتی کۆماری چیک لە تویتەر ڕایگەیاندووە: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سەروەت و سامانی ئەو کەسە بلۆک بکات کە بەرپرسیارن لە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “شەهید” ئێرانی بۆ سوپای روسیا لە شەری دژی ئۆکراینا.
“سزاکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئێوارهی چوارشهممه 19-10-2022، یهکێتی ئهورووپا دووپاتی کردهوه که ئێران فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ روسیا دابین دەکات و سوپای وڵاتەکە بەو فرۆکانە هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئۆکراینا.
نەبیلا مەسرالی، وتەبێژی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: “ئێمە بەڵگەی خۆمان لەدەر پرسەکە کۆکردۆتەوە”.
ئاژانسی فرانس پرێس دەریخستووە کە یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری کردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سێ بەرپرسە سەربازییەکەی ئێراندا، لەوانە ژەنەڕاڵ محەمەد باقەری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران.