روسیا لە ڕێگەی تورکیاوە گازی سروشتی دەنێرێتە ئەوروپا

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند لەگەڵ هاوتا روسیەكەی ڤلادیمێر پوتین رێككەوتوون بۆ پێكهێنانی ناوەندێكی گازی سروشتی لە توركیا.

ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان وتی: پوتین ڕایگەیاندووە کە ئەوروپا دەتوانێت لە رێگەی تورکیاو گازی سروشتی بەدەستبهێنێت.

هەفتەی رابردوو میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە ئەردۆغان پشتگیری لە بیرۆکەی کرێملین دەکات بۆ دروستکردنی ناوەندێکی نێودەوڵەتی گاز لە تورکیا و دەیەوێت حکومەتەکەی بە خێرایی پلانەکانی جێبەجێکردن بخاتەڕوو.

پوتین پێشنیاری کردووە کە گازی سروشتی لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ باشووری ئەوروپا بگوازرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نزیکەی تەواوەتی پڕۆژەی نۆرد ستریم-ی روسیا بە ئەوروپاوە پچڕا.

ھەواڵی زیاتر