ئۆکراینا: 223 فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانیمان خستووەتە خوارەوە

لە کاتیکدا کە ئەوروپا ئامادەکاریی بۆ سەپاندنی سزای نوێی سزا بەسەر ئێراندا دەکات، بەهۆی پشتیوانیکردنیان لە هێزەکانی ڕوسیا بە پێدانی فرۆکەی ىیفرۆکەوان، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە 223 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان لەناوبردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-10-2022 هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕوونیکردەوە، کە یەکەم فڕۆکەی دروستکراوی ئێرانیان لە 13ی ئەیلولی ڕابردوودا لە شاری کۆبیانسک خستووەتە خوارەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ کە ئه‌و فرۆکە بێفرۆکەوانانەی خراونەتە خوارەوە لە جۆری شه‌هید 136 بوون

لە هەمان کاتدا دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا بەڵگەی متمانەپێکراویان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە کە پشتڕاستی دەکەنەوە لەوەی تاران فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ هێزەکانی ڕوسیا دابین کردووە.

هه‌روه‌ها سوپای ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند که‌ لەم مانگەدا زنجیره‌یه‌ک هێرشی ڕوسیا ده‌یان شاری کردۆته‌ ئامانج، له‌وانە کیێڤ-ی پایتەخت.

ھەواڵی زیاتر