لە حاڵێکدا کە تۆمەتەکان بەردەوامن بۆ سەر ئێران بە دابینکردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ هێزەکانی ڕوسیا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، کە پێشنیارێکی پێشکەش بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ئێرانی بە تەواوی لە وێرانکردنی وڵاتەکەی بە بەرپرسیار زانی.
ئۆکراینا داوای یارمەتی لە ئیسرائیل دەکات
بەپێی هەواڵێکی رەیتەرز، “رۆیتەرز” دیمیترۆ کولێبا، یاداشتێکی فەرمی بۆ ئیسرائیل دەنێرن بۆ ئەوەی داوای دەستبەجێ پێداویستی بەرگریی ئاسمانی بکەن بۆ ئۆکراینا.
ئهم پێشنیازه دوای ئهوه هات كه له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا روسیا بە فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئۆکراینا، لە نێویاندا کییڤ.
لە كاتێكدا ئێران ئەمەی رەت كردووەتەوە، کۆسکی كرملین-ش ئەمڕۆ رەتی كردەوە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاكی ئۆكراینا بەكاربهێنرێت.