وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و پێنتاگۆن ڕایانگەیاند, کە واشنتۆن 725ملیۆن دۆلاری دیکە وەک یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو هاوکارییانە دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دێت.
لای خۆیەوە پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەكی جیادا رایگەیاندووە، ئەم پاكێجە هاوكارییە سیستەمی هیمارس و چەكی دژە تانك و مووشەك و راداری دژە تیشك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و كەرەستەی پزیشكی لەخۆدەگرێت. کۆی گشتی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا گەیشتە 18.3ملیار دۆلار، لەوەتەی ئیدارەی جۆ بایدن لە سەرەتای ساڵی 2021 دەستبەکاربووە.