فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئێران لە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا و وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: پێشێڵکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: فرۆشتنی فڕۆكه بێفڕۆكه وانەكانی ئێران به ڕووسیا، پێشێلكردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و جەخت كه ڕێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزه كانی جیهان ده كاته وه .

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە یەکێتی ئەوروپادا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-10-2022 روسیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشی کردە سەر شارۆچکە ماکاریڤ لە ڕۆژئاوای پایتەختی ئۆکراینا و بەرپرسان ڕایانگەیاند بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئیرانی دامەزراوە ژێرخانە گرنگەکان بوردومان کراون.

ھەواڵی زیاتر