یانزدە كه‌شتیی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا ڕه‌وانه‌ی بازاڕەکان كران
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-10-2022, یانزدە كه‌شتی پڕ دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیاوه به‌ره‌و بازاڕی جیهانیی به‌ڕێكه‌وتوون.
وه‌زاره‌ته‌كه له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، ئاسایشی ناردنی ئه‌و بڕه دانه‌وێڵه‌یه بۆ بازاڕه‌كان دابین كراوه.
له 22ی ته‌مموزی رابردوودا، رووسیا، ئۆكرانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا له رێی به‌نده‌ره‌كانه‌وه بگاته بازاڕ و توركیا ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی دەکات.