حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی “مێژوویی” بۆ دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانیشتنێکی لەگەڵ ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی ئەنجامدا، کە تێیدا خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشکەش بە حکومەت کرد بۆ پەسەندکردنی، کە ئەویش سنووردارکردنی دەریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.
کابینەی حکومەت لە کۆبوونەوەکەی بەیانی ئەمڕۆدا، ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان پەسەند کرد و سەرجەم ئەندامانی کابینەکە پشتگیریان لێی کرد.
له كۆبوونهوهكهدا بهیاننامهیهك بڵاوكرایهوه و تیایدا هاتووه: “لەم کاتەدا گرنگەداا، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی دەریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنان” و ئەندامانی کابینەکە پشتگیری خۆیان بۆ بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن حکومەتەوە دەربڕی.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیسرائیل، میکی لیڤی، بڕیاریدا ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە بخاتە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردنی.
ماڵپەڕە هەواڵییەکانی ئیسرائیل لە زاری سەرۆکی پەرلەمانەوە ڕایانگەیاندووە کە پێشکەشکردنی ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرائیل دەدات “بە زووترین کات” پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانیدا بکەن.