كه‌نه‌دا راهێنان به‌ سوپای ئۆكراینا ده‌كات

وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وارشۆ رایگه‌یاند، کەنەدا 40 شاره‌زای سه‌ربازی ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات

ئه‌نیتا ئاناند وه‌زیربەرگریی کەنەدا روونیكرده‌وه‌، شاره‌زا سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا، له‌ پۆڵه‌ندا ده‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان به‌ هێزه‌كانی ئۆكراینا بكه‌ن.

بڕیاره‌ ئه‌و راهێنانانه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێ بكه‌ن و تێیدا هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌ باره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ مینڕێژكراوه‌كان راهێنانیان پێ بكرێت.

شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا له‌ 24ی شوباتی رابردوودا هه‌ڵگیرسا. مۆسكۆ رایگه‌یاندووه‌، ئۆكرانییه‌كان، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ خه‌ڵكی نه‌ژادڕووسی دانیشتووی ئۆكرانیا ده‌چه‌وسێننه‌.

ھەواڵی زیاتر