زێلێنسکی داوای بەرگریی ئاسمانی زیاتر لە G7 دەکات و دیسانەوەش گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین ڕەتکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە 11-10-2022 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا, داوای لە سەرکردەکانی گروپی حەوتG7 کرد کە سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بۆ ئۆکراینا دابین بکەن.
ڕۆژێک دوای مووشەکبارانکردنی شارەکانی ئۆکراینا و لەنێویاندا کیێڤی پایتەخت، زێلێنسکی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی حەوت کرد و داوای کرد سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا بسەپێندرێت.
زێلێنسکی وتی: “ئەگەر ئۆکراینا سیستەمی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن وەرنگرێت، دەتوانێت هێرشە مووشەکییەکانی روسیا بووەستێنێت”.
هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا، لە دوای لەشکرکێشی ڕوسیا لە مانگی شوباتەوە، یارمەتی و چەکی قورسیان بۆ کیێڤ دابینکردووە کردووە.
بێلاڕووس لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند کە سەربازەکانی لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک ئۆکرانیا جێگیر دەکرێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە و زێلێنسکی وتی: ئۆکراینا هیچ پلانێکی نییە بۆ هێرشکردنە سەر بێلاڕووس.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا لە گروپی جی حەوت دەکات چاودێری دۆخی ئەمنی بکەن لە سنووری ئۆکراینا و بێلاڕووس”.