لوکاشینکۆ: ئۆکراینا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر بێلاڕووس

لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕووس، ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بەوەی دەیەوێت هێرشک بکاتە سەر بێلاڕووس.

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس، هاوپەیمانی نزیکی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022 رایگەیاند کە ئۆکراینا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی.

ئاژانسی هەواڵی بێلتا لە زاری لوکاشینکۆوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، “کە لوکاشینکۆوە وتویەتی: ئۆکراینا تەنیا گفتوگۆ ناکات، بەڵکو پلانی هێرشکردنە سەر خاکی بێلاڕووس دادەڕێژێت”.

سەرۆکی بێلاڕووس ئاماژەی بەوەکردووە “دەبێت بەرپەچی هەموو هەولێک بدەینەوە کە هەوڵدەدەن ئێمە ڕابکێشنە ناو شەڕەوە”.

بێلاڕووس لە ڕووی دارایی و سیاسییەوە پشت بە ڕوسیای هاوپەیمانی سەرەکی خۆی دەبەستێت.

لوکاشینکۆ لە چەند مانگی پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا، بە بیانووی مانۆڕی سەربازی ڕێگەی بە سەربازانی ڕووسیا دا بچنە ناو وڵاتەکەی.

ھەواڵی زیاتر