رۆژی یەکشەممە 9-10-2022 کۆشکی سپی رایگەیاند, بەردەوام دەبێت لە پڕچەککردنی ئۆکرانیا, بەڵام رەتیکردەوە هیچ لێدوانێکی راستەوخۆ لەبارەی تەقینەوەیەکەوە گەورەکەی پردی کریمیە بدات کە تێیدا 3 کەس گیانان لەدەستدا
جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بەرنامەی “ئەم هەفتەیە”ی کەناڵی ABCی ڕاگەیاندووە، “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکان بۆ ئۆکراینا و ڕاشیگەیاند کە “بەڕێز پوتین ئەم شەڕەی دەستپێکردووە و ئەویش دەتوانێت کۆتایی پێبهێنێت”.
جۆن کیربی وتی: پوتین دەتوانێت ئەمڕۆ کۆتایی بە شەرەکە بهێنێت، تەنها بە گواستنەوەی سەربازەکانی بۆ دەرەوەی ئۆکراینا.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە 9-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە گەیاندنی چەکی دوور مەودا لە لایەن ڕۆژئاواوە بە هێزەکانی ئۆکراینا و ئەو کارە لە لای مۆسکۆ “هێڵێی سوورە”.