ڕوسیا فەرماندەی نوێی هێزەکانی لە ئۆکراینا دەستنیشان کرد

رۆژی شەممە 8-10-2022 وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکینیان وەک فەرماندەی نوێی هێزە شەڕکەرەکانی روسیا لە ئۆکراینا دەستنیشانکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندین پاشەکشەی سەربازی لەم دواییانەدا روویانداوە.

ئەم گۆڕانکارییە لە دوای ئەوەی دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوو فەرماندەی سەربازی لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆدا رایگەیاندووە، “بە بڕیاری سێرگی شویگو، وەزیری بەرگری رووسیا ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکین وەک فەرماندەی هێزەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت دەستنیشانکراوە کە ئۆکراینایە”.

جێگای ئاماژەیە کە سۆرۆڤیکین لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ڕوسیایە.

سورۆڤیکین تەمەن 55 ساڵە و پێشتر بەشداری لە جەنگی تاجیکستان لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان و دووەم جەنگی چیچان و سوریاش کردووە.

ئەم بڕیارەی مۆسکۆ دوای زنجیرەیەک شکستی گەورەی سوپای ڕووسیا دێت لە ئۆکراینا.

ھەواڵی زیاتر