سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، سەبر و خۆڕاگریی ڕوسیا سەبارەت بە سزاکانی ڕۆژئاوا بێسنوور نییە.
لاڤرۆڤ ڕۆژی شەممە 8-10-2022 بە ڕۆژنامەی ئارگومێنتی ئی فاکتی ڕوسیی ڕاگەیاند “روسیا هەموو توانایەکی هەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوانەی بە زمانی سزاکان لەگەڵ ڕووسیا قسە دەکەن، دەبێت بزانن کە ئێستا ئێمە بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک خۆڕاگر وەڵامی “دەستدرێژییەکانیان” دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەبرمان بێسنوور نییە”.
زۆرێک لە وڵاتان سزای بەرفراوانیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند وەک کاردانەوەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مۆسکۆ لە ئۆکراینا کە لە مانگی شوباتدا دەستیپێکرد.