زیلینسکی: پوتین هاووڵاتیانی رووسیا رووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە

زیلینسکی رایده‌گه‌یه‌نێت کە پوتن هاووڵاتیانی رووسیا رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كاته‌وه‌.

ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا،  رایگه‌یاند، بە بڕیاره نوێیەکەی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، خەڵکی وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی فه‌رمانێكی نوێی پوتن، هه‌ر رووسییه‌ك له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵبێت یان ره‌تیبكاته‌وه‌، ئه‌وا رووبه‌ڕووی سزای زیندانیكردن تا 10 ساڵ ده‌بێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی فەرمانەکە، هه‌ر سه‌رباز و پله‌دارێكی سوپای وڵاتەکە له‌كاتی خزمه‌تی سه‌ربازی و جه‌نگدا هه‌ڵبێت، بە‌ 10 ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت.

ھەواڵی زیاتر