گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە شاری كیێڤ ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئۆكرانیا پێكیاندا داوە و زیلینسکی بە سووکی بریندار بووە”.
سێرگی نیكیفۆرۆڤ، وتی “سەرۆك كۆمار لەلایەن پزیشكێكەوە پشكنینی بۆ كراوە و هیچ برینداربوونێكی سەخت نەدۆزراوەتەوە، پۆلیسیش بەدواداچوون بۆ سەرجەم بارودۆخەكانی ڕووداوەكە دەكات”.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئایا رووداوەکە پلان بۆ داڕێژراوە بووە یان نا.