شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، كۆچی دواییكرد و تیمی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری، ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاندبوو، زۆر نیگه‌رانن له ره‌وشی ته‌ندرووستی. دوای مردنی یه‌كه‌م كارێك بكرێت، ئه‌وه‌یه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شاژن، واته میر چارڵز راسته‌وخۆ ده‌بێته پاشای وڵات.
ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان وتوویانه، ره‌وشی ته‌ندرووستی شاژن جێی نیگه‌رانییه. كۆشكی باكنگهام، ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ حاڵه‌تی مردنی شاژن كردووه.
ئه‌و له كۆشكی بالموراڵ له سكۆتله‌ندا له‌ژێر چاودێری چڕدابوو.
ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ته‌مه‌نی 96 ساڵ و زیاتر له 70 ساڵ له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بوو و به ته‌مه‌نترین فه‌رمانڕه‌وابوو، كه تا ئێستا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه.
شاژن له كۆتایی پاره‌وه، تێكه‌ڵبوونی به ژیانی گشتیی كه‌مكرده‌وه، چونكه تووشی كێشه‌ی جووڵه ببوو.
چی رووده‌دات
له یه‌كه‌م چركه‌ساتی مردنیدا، “ئۆپراسیۆنی پردی له‌ندن” ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته به كۆچی دوایی شاژن و ئه‌و رێككارانه‌ی دوای ئه‌و چركه ساته ده‌گیرێنه به‌ر.
له مانگی سێپتێمبه‌ری پار، زانیاری له باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه دزه‌ی كرد بۆ میدیا و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی له‌نده‌نی تووڕه كرد.
پلانه‌كه چۆنه؟
سكرتێری تایبه‌تی شاژن، یه‌كه‌م كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: شاژن كۆچی دواییكرد.
دوای ئه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی به نامه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كات و دوای ته‌نیا 10 خولهك ئاڵای به‌ریتانیا تا نیوه ده‌هێنرێته خواره‌وه.
لیز ترا‌س، سێشه‌ممه‌ی پێشوو، شاژنه ئه‌لیزابێسی له كۆشكی بالمۆراڵی سكۆتله‌ندا بینی، وه‌ك یه‌كه‌م كاری ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تدا.
له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، به هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستی شاژنه‌وه، ره‌وشه‌كه له كۆشكی بالمۆراڵ گۆڕابوو.
خه‌ڵێكی زۆر كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی چاره‌نووسی شاژن دڵنیا ببنه‌وه، به‌ڵام هه‌مووان هه‌واڵه‌كه‌یان بیست، كه كۆچی دواییكردووه.
هه‌ر دوای مردنی شاژن له‌نده‌ن 15 حكومه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و 36 وڵات و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئینجا پارچه‌ی ره‌ش له‌سه‌ر كۆشكی باكنگهام داده‌نرێت و كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا، په‌خشی ئاسایی پرۆگرامه‌كانی راده‌گرێت و بێژه‌ره‌كانی جلی ره‌ش ده‌پۆشن و لۆگۆی دامه‌زراوه‌كه له سووره‌وه ده‌بێته ره‌ش.
هه‌روه‌ها له كڵێسه‌كان زه‌نگ لێده‌درێت و كاری بازرگانییه‌كان راده‌گیرێن و هۆڵه‌كانی شانۆ داده‌خرێن و هه‌ندێك رووداوی ورزشی دواده‌خرێن.
له به‌ریتانیا ماته‌می گشتیی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمی ئاماده ده‌كرێت بۆ به‌خاكسپاردن و به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌رمی شاژن له نزیك ته‌رمی پاشا جۆرجی شه‌شه‌می باوكی له كڵێسه‌ی قه‌شه جۆرج به خاك بسپێردرێت.